English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، نرخی نەوتی به‌رز کردەوە
2020-02-13 [12:26 PM]

ZNA - هەولێر


دوای ئەوەی چین رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژێکدا بۆ کەمترین ئاستی کۆتایی مانگی رابردوو دابەزیوە، نرخی نەوتی بە رێژەی 3% بەرز کردەوە‌.

ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاوی کردەوە گرێبەستەکانی نەوتی خاوی برێنت 1.78 دۆلار و 3.3% بۆ 55.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بووەتەوە.

گرێبەستەکانی نەوتی سووکی تێکساسیش 1.23 دۆلار و 2.5% تا ئاستی 51.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بووەتەوە.

پێشتر دوو کۆمپانیای گەورەترینی پاڵاوتنی نەوت لە چین رایانگەیاندبوو، بەهۆی کەمبوونەوەی داواکارییەکان، نزیکەی 940 هەزار بەرمیل لە پاڵاوتنی رۆژانە کەم دەکەنەوە و ئەم رێژەیەش بەراورد بە ئەم کاتانەی ساڵی رابردوو، خۆی لە نزیکەی 7% کەمتر دەداتەوە.

 





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad