English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: رۆژئاوا بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران لارەملە
مەحموود واعزی
2020-02-13 [12:44 PM]

ZNA - هەولێر


نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندووە رۆژئاوایەكان بێ‌ پێش‌مەرج لارەملی دانووستان لەگەڵ ئیرانن.

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت رۆژئاوایەكان بێ ھیچ پێش‌مەرجێك ئامادەی دانووستانمان لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئێمە قەبووڵی ناكەین.

مەحموود واعزی بۆ میدیاكانی ولاتەكەی رایگەیادنووە كە رۆژئاوایەكان نە گەلی ئێران دەناسن و نە مێژووی ئەم وڵاتە دەزانن، بۆیە ئێستا خۆیان پاشەكشەیان كردووە و داوای گفتگۆی بێ پێش‌مەرج دەكەن، بەلام ئێمە رازی نابین.

واعزی دەڵێت ئەمریكا شەرێكی ئابووری‌ی تەواوی دژ به ئێران دەست پێكردووە و ئێمەش بە پشتهبەستن بە خەڵك و تواناكانی خۆمان ئەو كێشانەی كە رووبەروومان بوونەتەوە چارەسەریان دەکەین.

 





ئەم هەواڵە 4285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad