English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كتێبێك له‌ ژێر ناوونیشانی (له‌ ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا) چاپ كرا
2020-02-13 [02:22 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەو كۆمەڵە دەستنووسەی كە بەشێكی زۆریان بە دەستوخەتی پێشەوا قازی محەمەد نووسرابوونەوە، لە زۆر لایەنەوە شیاوی سەرنجن.
له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕێزدار سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌ر سێ به‌رگی نامه‌ و نووسراوه‌كانی مێژوویی كه‌ له لایه‌ن زانایانی دینی به‌رێزان مه‌لا علی ابن عباسی و مه‌لا ابراهیم ابن عباسی نوسراون و كۆكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن به‌رێز مه‌لا لقمان ره‌ هرو له‌ مانگی ئابانی ساڵی 1375 (ئۆكتۆبه‌ری 1997) مصحف كراون به‌ پێی ئیمكان خوێندرانه‌وه و دوباره‌ نووسراونه‌وه‌‌ بریتین له‌ 274 و چه‌ندین خۆش خه‌تی نامه‌ن له‌ سێ به‌رگ پێكهاتوون.
ئەم دەستنووسانە گەلێك لایەنی ژیانی ئەو كاتی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەتی موكریانمان بۆ روون دەكەنەوە. بەتایبەتی جوان دەردەكەوێ كە لەو بەشەی كوردستان دەسەڵاتی سیاسیی ناوەند واتە تاران زۆر دەورێكی بەرچاوی نەبووە، بەڵكوو ئەوە ئاغا و دەرەبەگەكانن كە بۆ وێنە ئەگەر یەكێك یاخی بووبێت، سزایان داوە یان كەسێكیان لە گوندێك دەركردووە، بەتایبەتی مەسەلەی مارەبڕین و تەڵاق و شیربایی و خوێنبایی ئەو كاروبارانە هیچی نەچوونەتەوە دادگایەكی دامەزراو و لە ژێر سێبەری یاسا و دامەزراوەیەكی رێكخراودا نەبوونە، بەڵكو هەموو ئەو بڕیارانە بە دەست كەسانێكی دەستڕۆیشتووی وەك بنەماڵەی قازی بە تایبەتی "قازی عەلی" و كەسانی دیكەوە بوونە. 
لە بەڵگەنامە دەستنووسەكاندا چەند رووداوێكی مێژووییش تۆمار كراون وەك هێرشی رووسەكان بۆ سەر مەهاباد و دەستكردنەوەی كوردەكان و لاوازیی لەشكری كورد لە رووی لۆجستیك و چەك و تەقەمەنییەوە و ئەو زیانە زۆرانەی كە لەو سۆنگەیەوە لێیان كەوتووە.
ئەم دەستنووسانە لەو لایەنەشەوە گرنگن كە دەكرێ وەك بەڵگەیەكی مێژوویی بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەو سەردەمە پشتیان پێ ببەسترێت.
بەتایبەتیتر لە هێندێ لاپەڕەدا لە جێی تێكست، كۆمەڵێك ژمارە و كۆد نووسراونەتەوە كە شارەزایانی ئەو بوارە پێویستە ئەو كۆد و ژمارانە روون بكەنەوە كە وێدەچێ بە رەمز نهێنییەكیان پێ نووسرابێتەوە و ئەوەش زۆر شتی دیكەمان لێ روون دەكاتەوە.
لەسەر یەك، ئەو دەستنووسانە، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی قۆناغێكی مێژووی بەشێكی كوردستانن و پاراستنیان گرنگ و پێویستە و چه‌‌ندین زانیاری به‌ سوودی مێژوویی تێدا هه‌یه‌ كه بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ دیراسه‌تی ئاستی تێگه‌یشتن و بورژوازبوونی بنه‌ماله‌ی قازى و مه‌لاكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و بواری ئابووری و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكومات و سنووری ده‌سه‌لاتیان...هتد سوودمه‌ند ده‌بن.
وه‌ك خواره‌وه‌:
نامه‌كانی به‌رگی يه‌ك به گشتی بريتين له 130 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:
أ‌. نامه‌كانی قازى على و قازى محمد 8 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 2، 20، 21، 93، 104، 105، 106، 115 ده‌بینرێن.
ب‌. نامه‌كانی عبدالله بایزیدی گاردی شاهی ئێران 5 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 83 ، 90، 107، 108، 109 ده‌بینرێن.
ت‌. نامه‌ی همزه‌ اقای منگور یه‌ك نامه‌یه‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی 114 ده‌بینرێت.
ث‌. بڕی 21 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 15، 17، 31، 36، 51، 52، 63، 70، 72، 76، 78، 82، 84، 85، 87، 103، 104، 105، 106، 115، 116 ده‌بینرێن.
ج‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازى محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.
نامه‌كانی به‌رگی دوو به گشتی بريتين له 104 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:
أ‌. نامه‌كانی ده‌وله‌تی و حوكمرانی 21 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 3، 4، 7، 11، 12، 13، 18، 19، 20، 25، 26، 30، 31، 32، 35، 42، 43، 44، 64، 69، 74  ده‌بینرێن.
ب‌. نامه‌كانی له‌ ده‌وله‌ت هاتوون له‌ ژماره‌كانی 20، 42، 64، 74 ده‌بینرێن.
ت‌. نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وله‌تی عثمانى و روسيه 9 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 17، 38، 41، 49، 57، 90، 92، 93، 103 ده‌بینرێن.
ث‌. بڕی 15 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 16، 22، 39، 40، 53، 58، 68، 74، 77، 80، 87، 91، 95، 104 ده‌بینرێن.
ج‌. نامه‌ی قازى على و قازى محمد 5 نامه‌یه‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌كانی 55، 70، 73، 99، 103 ده‌بینرێن.
ح‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازى محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.
نامه‌كانی به‌رگى سێ به گشتی بريتين له 40 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:
أ‌. نامه‌كانی ده‌وله‌تی و حوكمرانی 5 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 2، 4، 5، 23، 33 ده‌بینرێن.
ب‌. نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وله‌تی قاجار یه‌ك نامه‌یه كه له‌ لاپه‌ره‌ی 3 ده‌بینرێت.
ت‌. نامه‌كانی قازى على و قازى محمد 3 نامه‌ن‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌كانی 11, 12, 14 ده‌بینرێت.
ث‌. نامه‌كانی عبدالله بایزیدی گاردی شاهی ئێران 2 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 24، 28 ده‌بینرێن.
ج‌. بڕی 3 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 9، 35، 37 ده‌بینرێن.
ح‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازى محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.
جێگای ئاماژه‌یه‌ كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان رسول سولتانی و حسن دانیشڤه‌ر و د.عبدالرزاق عوسمان ناوه‌نده‌یی و د.موسی مه‌مه‌ده ره‌ش خوێندنه‌وه‌ و دووباره نووسینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ و وه‌ك خۆی به‌ پێی به‌رگه‌كان دابه‌ش كراوه‌ته‌وه‌. زۆرێك له‌ هه‌ڤالان بۆچوونێكیان هه‌بوو كه مه‌رج نیه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه‌ و بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی خێله‌كی و به‌كارهێنانی هێز هه‌بووه و هه‌روه‌ها چه‌ند نامه‌یه‌ك كه زمانی ئه‌ده‌ب نین و هه‌له‌ی زمانه‌وانی تێدایه و هه‌ندێكیان لێدان و كوشتنی تێدایه‌ ده‌ربهێنرێن و ئه‌رشیف بكرێن. هه‌روه‌ها له‌ نامیلكه‌كاندا هه‌ندێك جار لاپه‌ره‌كان پشته‌وپاش كراون به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیارماندا كه مێژوو وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه‌ و ده‌ستكاری نه‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا

                            له‌ جیاتی نووسه‌ران
د. عبدالرزاق عثمان ناوه‌نده‌یی
   18ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad