English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستەکان کرد
2020-02-13 [02:35 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند گۆڕانکارییەکی تازەی لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری وەزارەتەکەدا کرد.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزا رایگەیاند، لە تازەترین گۆڕانکارییەکانیاندا، بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و بەڕێوەبەری شارەوانیی دووی هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانیی سێبیران لە سنووری هەولێر، لە پۆستەكانیان دوور خراوەنەتەوە، بە دەیان بەڕێوەبەر و بەرپرسی دیكەش لادراون و گۆڕاون.

سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بۆ بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی لە بواری ڕێکخستنەوەی کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە لێکدایەوە و ئاشکرای کرد کە گۆڕانکارییەکانیان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە کە پێویستییان بە چاکسازی و گۆڕانکاری هەیە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، گۆڕانكاری و چاكسازییەكان لەسەر بنەمای رێكاری یاسایی و بە گوێرەی رێنمایی و یاساكان كراون، بە تایبەتیش لەم لایەنەوە كە سەرپێچیی كەسانێك ئاشكرا دەبێت، گۆڕانكارییەكان دەیانگرێتەوە، هەروەها كەسانێكیش هەن، بەهۆی دڵسۆزییان بۆ كارەكەیان و بە باشی راییكردنی كاروباری فەرمانگە و هاووڵاتیان، پۆستەكەیان بەرز كراوەتەوە, هەندێكیشان بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی و زۆریی مانەوەیان لە پۆستەكانیان، بەر ئەو گۆڕانكارییانە كەوتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ رێكخستنەوەی كاروباری بەشی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەكانی شارەوانی، بەشی زۆری سەرۆكی بەشی خزمەتگوزارییەكانی بە كەسانی شارەزا و ئەندازیار گۆڕی كە پێشتر كەسانێك ئەو پۆستانەیان بەڕێوە دەبرد، ئەندازیار نەبوون.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad