ZNA - هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکی مارک ئیسپەر وتی، بۆ فراوانکردنی پرۆسەکانیان لە عێراق وەزارەتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ رێککەوتووە.
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە،12شوباتى2020، گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و رایگەیاند" ئەوەی ئێمە دەمانەوێت زیادبوونی چالاکییەکانی ناتۆیە لە عێراق و ئامادەیی هێزی زیاتری ناتۆ لە عێراق رێگە بە ئەمریکا دەدات ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کەم بکاتەوە".
ئیسپەر راشیگەیاندووە "دهمانهوێت ببینین هاوبەشەکانی ناتۆ لە ئەرکەکانی ناتۆ لە عێراق بەشداری زیاتر دەکەن و هێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەکەن، ئەوکات ئێمە دەتوانین بەشێک لە چالاکییەکانمان لە عێراق ڕابگرین و بەتێپەڕبوونی کات هێزەکانمان لەم وڵاتەدا کەم بکەینەوە".
ئاژانسەکان
ئەم هەواڵە 8953جار خوێندراوەتەوە |