English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگەی سەربەرزییە بۆ گەلی كوردستان ئەمساڵ مەسرور بارزانی بە بانگهێشتێكی فەرمی لە كونفرانسەكە بەشدارە
2020-02-13 [04:21 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: كونفرانسی ئاسایش كەلەشاری میونشنی ئەلمانی ئەنجام دەدرێت، باڵاترین و تایبەتمەندترین گۆنگرەیە كەتایبەت بێت بە پرسی ئاسایش لەسەرانسەری جیهاندا .

مه‌یاده‌ ئه‌لنه‌جار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیونی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بێگومان ئەم كۆنفرانسە لەكاتێكدا بەریوەدەچێت كەجیهان تووشی ناسەقامگیریەكی بێهاوتا بووە، لەلایەكی ناكۆكیەكانی نیوان رووسیا و ئەمریكا لەناوچە جیاجیاكانی رۆژهەلاتی ناوەراست لەپەرەسەندندایەو هەریەك لەولاتانی وەك لیبیا و سووریا وصومال و یەمەن تووشی جەنگی ناوخۆیی بوون، ئەمە بیجگەلەوەی ناكۆكیەكانی نیوان ئەمریكا و ئیرانیش دڵەراوكێیەكی مەترسیداری لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان دروستكردووە، هەریەك لەحكومەتەكانی لوبنان و عێراقیش لەژیر گوشاری خۆپیشاندەراندا دەستیان لەكاركێشایەوە.

مه‌یاده‌ دیاریكرد: كۆنگرەی میونشن گرنگیەكەی زۆری لەسەر ئاستی چەسپاندنی ئاشتی لەجیهاندا هەیە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسیەكانی وولاتە زلهیزەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن و ئەوەی جێگەی سەربەرزییە بۆ ئێمەی گەلی كوردستان ئەمساڵ ئەندازیاری ئاشتی وئارامی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی بە بانگهێشتێكی فەرمی لە كونفرانسەكە بەشدارە .

هەروەها ئاشكراشیكرد: بەشداری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەم كات و ساتەدا تایبەمەندی خۆی هەیە چونكە هەرێمی كوردستان بەهۆی بوونی لەناوچەیەكی پر لەقەیران و رۆژهەلاتی ناوەراستی پر لەكێشەدا ئەوەندەی تر گرنگی بەبەشداری هەرێم لەكۆربەندە جیهانیەكه‌دا دەدات،.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لەلایەكی ترەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزدار مەسرور بارزانی زنجیرەیەك دیداری لوتكەی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی سەرۆكانی جیهان ئاستی باڵا ئەنجام دەدات، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەنگاوێكی كاریگەر و تایبەتمەندە بۆ هەرێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad