English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... بەچەکی بێدەنگ خۆپیشاندەرێک کوژرا
2020-02-15 [02:35 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو لەناوەڕاستی شاری بەغداد لەنزیک گۆڕەپانی مانگرتنی سەرەکی خۆپیشاندەران بە چەکی بێدەنگ هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەرێک.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە بەغدادی پایتەخت ئاشکرای کرد، چەند چەکدارێک چوونەتە ناو خێوتگەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر و بە چەکی بێدەنگ یەکێک لە خۆپیشاندەرانیان کوشتووە.

هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە مانگی 10 ساڵی پارەوە نزیکەی 550 کەس کوژراون کە زۆرینەیان گەنج بوون و نزیکەی سێ هەزار کەسیش برینداربوون.

ئاژانسی مافەکانی مرۆڤی سەر بەحکومەتی عێراق هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند تا ئێستا 2700 چالاکوان دەستگیرکراون و 300 یان هێشتا دەستبەسەرن.

 

voa





ئەم هەواڵە 4231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad