English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند گوللـه‌ كاتیۆشیایه‌ك له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وته‌ خواره‌وه‌
2020-02-16 [06:37 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 16/2/2020، چوار كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكێ و خێوه‌ت و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كۆگا سووتاون.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند: چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكران، 3 له‌وانه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی چواره‌میش به‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شد شه‌عبی كه‌وتووه‌ له‌ شه‌قامی فه‌له‌ستین، به‌ هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكێ و خێوه‌ت و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كۆگا سووتاون.

هه‌ندێك له‌ میدیاكانیش عێراقیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، گوللـه‌ كاتیۆشاكان له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار گوللـه‌ كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، به‌تایبه‌تیش دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه‌.

 





ئەم هەواڵە 1135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad