English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر دوای خواردنه‌وه‌ی شیر هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد واز له‌ خواردنه‌وه‌ى بهێنه‌
2020-02-16 [12:32 PM]

ZNA - هەولێر



شیر یه‌كێكه‌ له‌ ته‌ندروستترین خواردنه‌وه‌كان و خواردنه‌وه‌ی شیر بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی زۆر پێویست و گرنگه‌، به‌ڵام ئه‌و خواردنه‌وه‌ به‌سووده‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سدا به‌هۆی ئه‌و ئه‌نتی بایۆتیكانه‌ی ده‌درێتە مانگاكان، ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌ تایبه‌ت شیره‌ قتووه‌كان.

بۆیه‌ پسپۆڕان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر دوای خواردنه‌وه‌ی شیر تووشى ئه‌م كێشانه‌ ده‌بێت، هیچكات شیر مه‌خۆره‌وه‌:
- زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌ست به‌ ماندوویی ده‌كه‌یت
- زیپكه‌ دروستده‌كه‌یت
- تووشى هه‌ستیاری و كێشه‌ له‌ پێستتدا بوویت
- به‌بێ هۆكار تووش ئازار له‌به‌شه‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌دا بوویت 
- كۆلیسترۆڵت به‌رزه‌
- جه‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ره‌ پزیشكیه‌كان خۆڕاگری ده‌كات 
- كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ویت دره‌نگ باش ده‌بێته‌وه‌ 
- ئێسكه‌كانت به‌ ئاسانی درز ده‌به‌ن و ده‌شكێنن 
- سیستمى هه‌رسكردنی جه‌سته‌ت به‌ باشی كار ناكات.
- هه‌ست به‌ بێزارى و بێ تاقه‌تى ده‌كه‌یت به‌رده‌وام





ئەم هەواڵە 7081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad