English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد: ئومێد دەکەین کابینەی نوێی حکوومەت مافی سەرجەم پێکهاتەکانی لەبەرچاو بگرێت
2020-02-16 [09:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ''ئەگەر پێکهاتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتەدا بەشدارییان پێ نەکرێت و مافەکانیان لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر داهاتووی وڵات دەبێت''.
 
بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەت  گۆتی، ''ئومێد دەکەین کابینەی نوێی حکوومەت، کابینەیەکی هاوسەنگ بێت و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی تیایدا لەبەرچاو گیرابێت، هەروەها داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی رەوشی ئێستا چارەسەر بێت و وڵاتیش لە رووی سیاسییەوە سەقامگری بێت''.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەیشکرد کە تەنها چەند رۆژێکی کەم ماوە لە بەردەم سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، محەمەد تۆفیق عەللاوی تا کابینەی حکوومەتەکەی رابگەیەنێت، چونکە ماوەی دەستوورییەکەی کە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتەکەی پێیدراوە، خەریکە کۆتایی دێت.

بەشیر حەداد باسی لەوەشکرد، چاوەڕان دەکرێت کە بەم زووانە محەمەد تۆفیق عەللاوی کابینەی حکوومەتەکەی رابگەیەنێت کە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەک بێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، ''ئەگەر پێکهاتەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتەدا بەشدارییان پێ نەکرێت و مافەکانیان لەبەرچا نەگیرێت، ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر داهاتووی وڵات دەبێت''.

دوێنێ شەممە محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق رایگەیاندبوو کە لەمیانی ئەم هەفتەیەدا، کابینەکەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.

سەرەتای مانگی شوبات بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەھدی-یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad