English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بایی ٩٦ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە
2020-02-16 [11:47 AM]

ZNA - هەولێر


بەپێی نوێترین داتاكانی توركیا، لە کاتێکدا حكومەتی عێراق ھاوردەی ھێلكەی لە توركیاوە قەدەخەكردووە، عێراق لەساڵی ٢٠١٩ بایی ١٩ ملیۆن دۆلار هێلکەی لەم وڵاتەوە هاوردە کردووە.

بە پێی ئەم هەواڵە لە ماوەی ساڵی رابردوودا  ھەناردەی ھێلكەی توركیا بۆ سووریا و كوێتیش ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، بەجۆرێك لەنێو ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 2019دا زۆرترین ھێلكەیان لەم وڵاتەوە ھاوردەكردووە، عێراق لە پلەی یەكەمدایه و بەھای ھەناردەی ھێلكە بۆ ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 96 ملیۆن دۆلار.

سەرەڕای پێوندیی ئاڵۆزی نێوان سوریا و تورکیا،سووریا لە پلەی دووەمی ئەم ریزبەندییە دایە و بۆ41 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە. كوێتیش لە پلەی سێھەمی ئەم لیستەتدا‌یە و بایی 31 ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.





ئەم هەواڵە 1348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad