English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2020-02-16 [12:37 PM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت بۆ یاری کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی ریال مەدرید یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لەدەست بدات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی بەرشەلۆنە بەھۆی پێکانەوە جۆردی ئەلبا بۆ ماوەی سێ ھەفتە لەدەست دەدات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەلبا دوێنێ ئێوارە لەیاری یانەکەی لەبەرامبەر خیتافی تووشی پێکان ھات و پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، ئەلبا پێکانی ھەیە لە قاچی راستەی و بەھۆی ئەم پێکانە ماوەی ٣ ھەفتە لە یانەکەی دادەبڕێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێشبینی دەکرێت ئەلبا لە یارییەکانی ئیبار و ریال مەدرید و ریال سۆسیداد لە خولی ئیسپانی و لە یاری ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ داببڕێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad