English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ره‌وتی حیكمه‌ به‌ مه‌رج ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌دات
2020-02-17 [06:50 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیمكه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ره‌وته‌كه‌یان پشتیوانی له‌ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كات و به‌و مه‌رجه‌ش ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان ئازاد بێت و له‌ سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتوویی و ده‌ستپاكی كاندیدیان بكات.

یاسر ئه‌للامی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیمكه‌ی نیشتمانی ئاماژەی بەوەش کردوە، هه‌ر كاندیدێكی وه‌زاری له‌ حزبه‌كان بێت یان پێشتر حزبی بووبێت، له‌ په‌رله‌مان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌مه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی نابێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ره‌وتی حیمكه‌، ده‌ڵێ "ئێمه‌ له‌م كابینه‌یه‌ به‌شدار نابین، ته‌نیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتمانی ده‌نگ به‌ وه‌زیره‌ به‌ تواناكان ده‌ده‌ین، هه‌وڵیشده‌ده‌ین دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و پێش به‌رین".

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا محەمەد تۆفیق عەللاوی پێكھاتەی كابینەكەی بداتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad