English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە قوربانی بە دوو یاریزانی دەدات
2020-02-17 [12:32 PM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ھەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی بەتوانا مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی پێشەوەی یانەی کەتەلۆنی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە بەدوای ھێرشبەرێکی بە توانایە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی سوارێز لە ھێلی پێشەوەی یانەکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لاوتارۆ مارتینێز ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی بژاردەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەیە ، بەڵام لەم کاتە یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت بڕی پارەی پێویست دابین بکات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ لاوتارۆ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە ھەردوو یاریزان ئیڤان راکیتیچ و ئارتۆرۆ ڤیدال و بڕێک پارە بە یانەی ئەنتەرمیلان بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی لاوتارۆ مارتینێز . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad