ZNA - هەولێر
پەرلەمانتەرانی عێراق بە مەرج دەنگ بە وەزیرانی کابینەی نوێی محەمەد تۆفی عەلاوی دەدەن.
لەیلا حەبووبی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح دەڵێت، پەرلەمانتاران ئامادەنین دەنگ بە کابینەی تەواو نەکراو بدەن.
حەبووبی دەلێت ئەوان نایانهەوێت هەڵەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دووبارە بکەنەوە کە لەکاتی پێکهێنانی کابینەکەیدا تەنیا وزیرانی جەند وەزارەتێکی بە پەرلەمان ناساند.
بە گوتەی ئەم پەرلەمانتەرە، سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ رۆژێکی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەنگدان بە حکومەت دیارینەکردووە و پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت پەلە بکرێت.
محمەد عەلاوی دەڵێت هەموو وزیرەکانی لە کەسانی ناحزبی هەڵدەبژێرێت و ئەمەش رەنگە بە تایبەت لە نێوان بەغدا وهەولێرکێشە دروست بکات.
دەستەڵاتی نوێی عێراق دوای رووخانی حکومەتی بەعس لەسەر رێککەوتنی کوردەکان و عەرەبی شیعە و سوننە بە هاوبەشیی لایەنە عێراقییەکانی دیکە رۆنراوەتەوە و دەستەڵاتی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەوان بەپێی ئەم رێککەوتنە و دەستووری عێراقی لە بەغدا مافەکانی خۆیانیان دەوێت.
ئەم هەواڵە 4639جار خوێندراوەتەوە |