English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس دڵنەوایی خۆی دەداتەوە 
2020-02-17 [01:05 AM]

ZNA- ھەولێر



سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت ، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە تا ئێستاش لە پێشەنگی لالیگاین. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی رامۆس رایگەیاند : بەرامبەر بوونمان لەگەڵ یانەی سەلتافیگۆ ئەنجامێکی قورس بوو ، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە تا ئێستاش لە پێشەنگی لالیگاین و خاڵێک لە پێش بەرشەلۆنەین. 

رامۆس گووتیشی : پێویستە سوود لەم جۆرە یەکسانبوونانە وەربگرین و بەردەوام بین لەکارکردن بۆ ئەوەی ئەنجامەکان باشتر بکەین. 

دوێنێ شەو لە یارییەکانی گەڕی بیست وچواری خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆی دوو خاڵی لەبەرامبەر سەلتافیگۆ لەدەست دا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad