English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لەبەکارهێنانی چەکی ڕاو دژی خۆپیشاندەران دەربڕی
2020-02-17 [01:19 AM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ڕاو دژی خۆپیشانده‌ران و داوایه‌كه‌شی بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران دووپات ده‌كاته‌وه‌.

لە راگەیەنراوەکە هاتووە، یونامی به‌رده‌وام ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات كه‌ باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ڕاو دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و خه‌لانیدا له‌ به‌غداد له‌ ئێواره‌ی رۆژه‌كانی  ١٤ و ١٥ و ١٦ی ئه‌م مانگه‌دا كه‌ بووه‌ته‌‌ مایه‌ی بریندار بوونی لانیكه‌م ٥٠ كه‌س. هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی ئاسایشیش به‌ هۆی فیشه‌ك و به‌رد و یان نارنجۆكی گڕگرتووه‌وه‌ بریندار بوون. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، هه‌مان راپۆرتی هاوشێوه‌شمان‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌ربه‌لا به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ مانگی كانونی دووه‌مدا باس له‌ برینداربوونی زیاتر له‌ ١٥٠ خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن.

خاتو خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به‌ توندی ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ڕاو ده‌كات كه‌ (دیسانه‌وه‌) له‌م خۆپیشاندانانه‌‌ی دواییدا بووه‌ته‌ ‌مایه‌ی خستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی.

وێڕای داواكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراق بۆ پێشگرتن له‌ به‌كارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران و په‌رپرسیاركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ هێزیان به‌كار هێناوه‌، خاتو جێنین وتی "به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها هه‌بوونی چه‌ندان گرووپی گوماناوی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. خۆپیشاندانی هێمنانه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌مووو كات و ساتێكدا پارێزگاری لێ بكرێت."





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad