English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی عێراق بڕیارێک بەسەر کرێکارە چینییەکان دەسەپێنێت
2020-02-18 [10:58 AM]

ZNA-هەولێر


حکوومەتی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیارێک بەسەر کرێکارە چینییەکان، دەسەپێنێت.

باسم عەبدولزەمان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه‌: پێویستە بڕیارێکی یاسایی دەربچێت و کرێکارە چینییەکان، کە لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کار دەکەن، پابەند بکا بە نەچوونە دەرەوەیان لە عێراق.

وه‌زیره‌كه‌ی عێراق، هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەی بۆ سەلامەتی کرێکارە چینییەکان و هاووڵاتیانی عێراق گێراوەتەوە.

وەزیری کاری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە و بەڕێوەبەری ئیقامە کۆ بووەتەوە و رێککەوتوون لەسەر رێکخستنی کۆبوونەوەیەک بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەرکردنی بڕیارەکە.





ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad