English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و پاپای ڤاتیكان کۆبوونەوە
2020-02-19 [08:07 AM]

ZNA_ هەولێر


كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان دەستیپێكرد.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیكان، باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەكات.

بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كۆببێتەوە و باس لە مەترسییەكانی سەرھەڵدانەوەی داعش بكەن.

دوێنێش مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كاردینال پێترۆ پارۆلین سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەوە.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad