English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێسکەپەیکەری ئەشکەوتی شانەدەر نهێنی ژیانی مرۆڤی نێئاندێرتاڵ ئاشکرا دەکات
2020-02-19 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایان لە گەڕانەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئێسکەپەیکەری مرۆڤی نێئاندرتاڵیان لە ئەشکەوتی شانەدەری هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە و دەڵێن ئەو ئێسکانە کۆمەڵێک زانیاریی گرینگ لەبارەی ڕەفتار و شێوەی ژیانی مرۆڤی نێئاندرتاڵ ئاشکرا دەکات.

ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو پرۆسه‌ی كنه‌ و پشكنینی بۆ كرا و چه‌ند ئێسكه‌ په‌یكه‌ری نیانده‌رتاڵی لێ دۆزرایه‌وه‌ و به‌مدواییه‌ هه‌ندێك له‌ شوێنه‌وارناسان جارێكی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵكۆڵین گه‌ڕانه‌وه‌ و توانین شوێنه‌واری دیكه‌ له‌م ئه‌شكه‌وته‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ ئاژانسه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی و ناوه‌نده‌كانی بواری مێژووی مرۆڤی كۆنی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد.

دوو مانگی ڕابردوو زانایان و شوێنه‌وارناسان ئێسکەپەیکەری مرۆڤێکی نێئاندرتاڵیان لە ئەشکەوتی شانەدەری هەرێمی کوردستان دۆزییەوە کە تەقریبەن تێکنەچووە و لە جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتووی گەنج دەچێت.

زانایان دەڵێن خوێندنەوەی ورد لە سەر جەستەکە دەکەن و بەهیوان بتوانن لە ڕێگەی ئەو ئێسکەوە کۆمەڵێک ڕەفتار و تایبەتمەندیی ژیانی مرۆڤی نیئاندرتاڵ ئاشکرا بکەن.

گۆڤاری ئەنتیکویتی زانکۆی کەمبریج لە وتارێکی زانستیدا چەند زانیارییێکی لەبارەی کەشفەکەی ئەشکەوتی شانەدەر بڵاو کردۆتەوە.

بەگوێرەی نووسراوی گۆڤارەکە دۆزینەوەی پاشماوەی جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتوو کە بەشێکی زۆری ئێسکەکەی بە ساغی مابێتەوە و تێکنەچووبێت لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

ئەم کەشفە نوێیە دەیسەلمێنێت کە ڕەنگە مرۆڤی نێئاندرتاڵ لەو ناوچەیەی ئەمڕۆکە بە هەرێمی کوردستان ناسراوە ئاگادارانە دەستی کردبێت بە ناشتنی تەرمی مردووەکانی و لەو ناشتنەشدا دوور نیە ڕێوڕەسم و مەڕاسیمێکی تایبەتیان بووبێت. تا ئەم کاتەش توێژینەوەی نوێ لەبارەی ئەو بابەتەوە ئەنجام نەدراوە بەڵام هەر ئەوەی کە دەبینین ئێسکەکە تێکنەچووە و بە ساغی ماوەتەوە و لە چاڵاییێکدا نێژراوە کە لە قەبر دەچێت، ئەمانە دەتوانن دەلالەت بن لە سەر کۆمەڵێک داتا کە زانیاریی زیاتر لە سەر نەریت و بیروبڕوای مرۆڤی نیئاندرتاڵ ئاشکرا دەکات.

Shanidar Z skull

Shanidar Z





ئەم هەواڵە 6001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad