English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەیەکی ئەمەریکی ھەنگاوێک لەمیسی نزیک دەبێتەوە 
2020-02-19 [02:35 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ لیونێل میسی باشترین یاریزانی جیھان مۆر بکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، بەرپرسانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی پەیوەندییان بە باوکی میسی کردووە بۆ ئەوەی بزانن میسی ئامادەیە بچێتە خولی ئەمەریکی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی دوای رۆیشتنی زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ لە ریزەکانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ئاست بەرز مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی جیھان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەندێک لە بۆندی میسی ھەیە گە رێگەی پێدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت ، بەڵام زۆربەی رۆژنامەنووسان پێیانوایە میسی ھەرگیز یانەی بەرشەلۆنەجێناھێلێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad