English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم هه‌واڵێك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
2020-02-20 [06:42 AM]

ZNA-هەولێر


له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێنت ، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بێ سەرچاوە و دوور لە ڕاستی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی NRT گوایە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی توندتر و زیاتر دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئەوکەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دێن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران بەڵکو هەمان ڕێکارەکان بڕیاردراوی پێشووە بۆ رێگریکردن لەو ڤایرۆسە جگە لە وڵاتی چین کەوا گەشتیارانی گەڕاوە لە شوێنی تایبەت جیادەکرێنەوە بۆ مانەوە بۆماوەی 14 ڕۆژ، هیچ گەشتیارێک ڕێگری لێناکرێت و هیوادارێن هەواڵی چەواشە و دوور لە سەرچاوە و ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 6445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad