English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی گوێز لە شێرپەنجە دەتپارێزێت
2020-02-22 [11:09 AM]

ZNA ــ هەولێر


پسپۆڕانی زانكۆی مارشالی ئەمریكی ڕایانگەیاند: گوێز تایبەتمەندی بەسودی هەیە، خواردنی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجەی سنگ ببێتەوە.

گوێز سەرچاوەیەكی گرنگی چەوریی بەسود و مادەی دژەئۆكسیدە، هەروەها فشاری خوێن و هەوكردنەكان كەم دەكاتەوە.

پسپۆڕان لە زانكۆی مارشاڵ دەشڵێن: خواردنی گوێز بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی وەرەمی شێرپەنجەی سنگ لەمرۆڤدا دروست نەبێت و گەشە نەكات.

توێژەرانی زانكۆی مارشاڵ، توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەو ئافرەتانە كردووە شێرپەنجەی سنگیان هەیە، بە خواردنی ڕۆژانەی پارچەیەك گوێز بۆ ئەوەی بزانن چی گۆڕانكارییەك لە جەستەیاندا ڕوودەدات.

دوای دوو هەفتە تەماشایان كرد خواردنی گوێز بووە بە هۆی گۆڕانكاری لە 456 خانەی وەرەمی شێرپەنجەیی، هەروەها بووە بەهۆی كوشتنی هەندێك خانەی شێرپەنجەیی.





ئەم هەواڵە 2266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad