English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی گران فرۆشتنی ده‌مامك 12 شوێن له‌هه‌ولێر داخرا
2020-02-23 [07:11 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەھۆی قۆرخكاری و بەرزكردنەوەی نرخی ده‌مامك و پێداویستییە تەندروستییەكان، لە ھەولێر 12 كۆگا و دەرمانخایەك داخران.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و تیمەکانی پشکنین، ئيوارەى رۆژی شەممە 22/2/2020 هەڵمەتێکی فراوان لە ناو کۆگاکان و دەرمانخانەکان کرا، بۆ رێگەگرتنى قورخكردنى نرخەکانی بازاڕى ده‌مام و پێداویستی پزیشکی دابينكردنى به نرخى فەرمى.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر رایگەیاند: "دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئه‌و گوتیشی : یەکێک لە راسپاردەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستێکی زۆر لەسەر دەمامک هەبوو.

هه‌روه‌ها لەکاتی گەڕان و بەدواداچوونەکان 18 شوێن پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا 12 شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە،  ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگە لەو کەسانە بگیرێت کە دەیانەوێت ئەو بارودۆخە بقۆزنەوە".

 





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad