English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی لە تەمەنی گەنجێتیدا شتت زو بیردەچێتەوە
2020-02-22 [05:49 AM]

ZNA- هەولێر



لەگەڵ زیادبونی تەمەن مێشک کەمتر چالاک دەبێت، بەڵام بیرچونەوە و لاوازبونی توانای مێشك یەكێكە لەو كێشانەی زۆر کەس لە تەمەنی گەنجێتیدا پێوەی دەناڵێنن، زۆر کات دەبێتە هۆی سترێس بۆ کەسەکە و روبەڕوی دۆخێکی شەرمەزارکەر دەبێتەوە، ماڵپەری webmd هۆكاره‌كانی خستوه‌ته‌ڕو.

هۆکارەکان:
یەکەم: خەمۆکی، دەبێتە هۆی لاوازی مێشک و بیرنەکەوتنەوەی شتەکان.

دوەم: کاریگەریە لاوەکەکانی هەندێک دەرمانی پزیشکی.

سێیەم: خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.

چوارەم: کەمی ڤیتامین B12، یان گرفت لە غوددەکان.

پێنجەم: سترێس و نیگەرانی بەهۆی مردنی کەسێکەوە یان زۆر خۆشویستنی کەسێکەوە.

شەشەم: نەخۆشی.

حه‌وته‌م: کەمبونەوەی توانای سەرنج بەهۆی سەرقاڵبونی بەردەوام.

ئایا ئاساییە شتت بیربچێتەوە لە تەمەنی گەنجێتیدا؟
مەرج نیە هەمو کاتێک بیرچونەوەی شتەکان بە واتای بونی گرفتێک بێت، دەکرێت یەکێک لەو خاڵانەی باسکراوە هۆکاربیت بۆ ئەوەی نەتوانیت شتەکانت بیربکەوێتەوە، کە ئەو هۆکارانەش کاتییە و پاش تێپەڕینی ماوەیەک هەست بە باشتربون دەکەیت، بەڵام ئەگەر هیچ کام لەو هۆکارانە لەتۆدا بونی نەبو باشترە سەردانی پزشک بکەیت بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستیت.





ئەم هەواڵە 6517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad