English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند نیشانە دەریدەخات جەستەت پێویستی بە ڤیتامین A هەیە
2020-02-23 [10:28 AM]

ZNA- هەولێر



بە گشتی جەستە پێویستی بە تەواوی ڤیتامینەکان هەیە، بەبێ بونی هەر یەک لەو ڤیتامینانە کۆمەڵێک گرفتی تەندروستی دروست دەبێت، ڤیتامین A سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات بەرامبەر نەخۆشیەکان، لە رێگەری خواردنی ماسی، پەنیر، شیر، هێلکە، گێزەر، پەتاتەی شیرین، برۆکلی، سەوزەوە بەدەست دەهێنرێت، چەند نیشانەیەک دەریدەخات جەستەت ڤیتامین A کەمە.

یەکەم: پێستی وشک
ڤیتامین A یەکێکە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستیەتی بۆ نوێبونەوەی پێست، کاتێک جەستەت بڕی پێویست لە ڤیتامین A نیە، پێست وشک دەبێت و سور دەبێتەوە، توشی ئەگزیما دەبێت.

دوەم: شەو کوێری
بەهۆی کەمی ئەم ڤیتامینەوە خانەکانی تۆڕی چاو لاواز دەبن و گرفتی بیبین لە شەواندا دروست دەبێت.

سێیەم: زیپکە
ڤیتامین A یارمەتی نویبونەوەی خانەکانی روخسار دەدات و رێگری دەکات لە دروستبونی زیپکە، چارەسەری شوێنی زیپکەکان دەکات.

چوارەم: گرفتی دوگیانبون
ئەگەر گرفتت بۆ دروست دەبێت لە دوگیانبون رەنگە کەمی ڤیتامین A هۆکارەکەی بێت، کاریگەریەکەی لە پیاوان و ژنانیشدا دەردەکەوێت.

پێنجەم: درەنگ سارێژبونی برین
کاتێک پێستت بە هەر هۆکارێک زیانی پێدەگات و برین دروست دەبێت، خانەکان بەشێوەیەکی سروشتی برینەکە سارێژدەکەن، بەڵام کاتێک ئەم پرۆسەیە کاتێکی زۆری دەوێت دەکرێت هۆکارەکی کەمی ڤیتامین A بێت.

شەشەم: گەشەی منداڵ دوادەکەوێت
یەکێک لەو نیشانانەی پێویستە بایەخی پێبدەیت لە منداڵاندا، تەنانەت لە کاتی دوگیانیشدا، ڤیتامین A یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات، سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزدەکات.

حەوتەم: وشکبونی چاوەکان
وشکبونی چاوەکانت و تەنانەت لاوازبونی بینایی چاوەکان زۆر کات بەهۆی کەمی ڤیتامین A رودەدات.





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad