English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدەمیر: ئه‌و نموونەیەی هەرێم ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ پارچەکانی تری کوردستان
2020-02-23 [12:44 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٢٣/٢/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد لە تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە مونا قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە سه‌رۆك فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سه‌رۆكی دیوانى په‌رله‌مان ئامادەیبوون، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌ناوى خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی كرد و کورتەیەکی لەسەر کار و پێكهاته‌ و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و کاری لیژنەکان خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد لەتورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و سەرسامیی خۆی بەنموونەی دیموکراتییەتی هەرێمی کوردستان و ئه‌و پێکەوەژیانە ئاشتییانەیەى نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی و رایگەیاند: "ئه‌و نموونەیەی هەرێمی کوردستان ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان".

پاشان هەردوولا تاووتوێی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کردو جەختیان لە یەکگرتوویی کوردان کردەوە و هیوایان خواست کەسەرجەم کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن و سەرجەم گەلانی ناوچەکە لەئارامی و ئاسوودەییدا بژین، پاشان لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان قەڵغانی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە عوسمان بایدەمیر کرا لە پای ئەو خەبات و ماندوو بوونەی لە پێناو گەلی کورد ئەنجامیان داوە.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند: "كه‌ ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوى پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد له‌ توركیا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ بۆ پرسی كورد له‌ باكوورى كوردستان هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و رێزگرتن و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باشتر له‌گه‌ڵ گه‌لانی تریش له‌ناوچه‌كه".

هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌دارى كورد رایگه‌یاند: "كه‌ ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه‌ و شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیان له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانم"، راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ من به‌چاوی خۆم بینیم كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌م كوردانه‌ و هه‌م توركمانانه‌ و هه‌م ئه‌رمه‌نانه‌ و هه‌م مه‌سیحییانه‌ و هه‌م محه‌مه‌دییانه‌ و هه‌م ئێزدییانه‌، ئه‌و شته‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یه‌".





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad