English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڕۆنا ھەڕەشە لە یاری ناپۆلی و بەرشەلۆنە دەکات 
2020-02-23 [01:45 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە لەوانەیە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوابخرێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەندین یارییان لە خولی ئیتاڵی دواخستووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی ئیتاڵیا دووپاتیانکردووتەوە کە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی دواناخرێت بەڵام ھەندێک رێککاری توند لە پێش دەست پێکردنی یارییەکە دەگیریتە بەر بۆ پاراستنی یاریزانان و ھاندەران .


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سەرجەم یاریزانانی بەرشەلۆنە و ناپۆلی پێش دەست پێکردنی یارییەکە پشکنینی تایبەتیان بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەگەر ھەر یاریزانێک پلەی گەرمی لەش بەرزببێتەوە ئەوا رێگری لە بەشداری کردنی دەکرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad