English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد
2020-02-23 [08:40 AM]

ZNA_ هەولێر


سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە هنیس جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

 

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق، دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران، هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە قوڵتربوونی قەیرانی سیاسیی عێراق راگەیاند.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و راستەڕێكردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕكرا؛ جەختیش لە رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی سیاسیی عێراق كرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad