English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاسوار فێڵ له‌ كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات
2020-02-24 [07:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئاشکرای کرد، لە لایەن شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا)وە فێڵی لێکراوە و مافە داراییەکانی پێشێل کراوە. هاوکات بە ”کارەسات“ی دەزانێت ”کەسێکی وەک ئەو باسی وەرگرتنەوەی مافی خەڵکی بکات“.

کەیوان محەمەد، یەکێکە لە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی (چاڤیلاند) کە ئێستا شاسوار عەبدولواحید دەستی بەسەردا گرتووە، ڕاگەیاند، وەک خاوەن پشکێک لە پرۆژەی چاڤیلاند بە بەهای یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠١١دا پشکی کڕیوە و لە بانکێکی سلێمانی مامەڵە یاساییەکانی کردووە، لەو کاتەشەوە تا چەند مانگێک بە بەردەوامی لە ڕێگەی کورتەنامەوە پەیامی بۆ نێردراوە و ”زیاتر تەماحیان دەخستە پێش چاوم، لە کورتە نامەکاندا دەیاننووسی، ئێستا تۆ خاوەنی ئەوەندە ڕوبەریت لە پڕۆژەی چاڤیلاند یان دەیاننووسی بڕی پشکەکەت دوو هێندە زیادی کردووە، هەر جارە و پەیامێکی تەماح گیریان دەنارد، بە جۆرێک، زۆر ئومێدم بە پرۆژەکە هەبوو“.

خاوەن پشکەکەی چاڤیلاند باسی لەوە کرد کە زۆرجار راستەوخۆ لە ڕێگەی لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)ەوە پەیوەندی بە شاسوار عەبدولواحیدەوە کردووە و ”زۆرجاریش وەڵامی دەدامەوە، ئەویش خەون و خەیاڵێکی زۆری لەلا دروست کردم، تا ماوەی ساڵێک ئەم پەیامانە دەهات، بەڵام کاتێک پرۆژەکە قازانجی ساڵانەی جیا کردەوە، چیتر هیچ پەیامێک نەدەهات و شاسوار عەبدولواحیدیش بەشی نامەی لە پەیجەکەی قوفڵ کرد، بە ئەوەشەوە نەوەستا، لە کۆمێنتدا هەر کەسێک باسی پشکی چاڤیلاندی بکردایە، بلۆکی دەکرد، خودی خۆم لە ٢٠١٣ەوە لە پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید بلۆک کراوم، تەنها لەبەر ئەوەی پرسیارم لە داهاتی پرۆژەکە کرد“.





ئەم هەواڵە 2821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad