English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەخەی هاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق 15 رۆژ درێژکرایەوە
2020-02-24 [07:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، قەدەخەی هاتن و چوونی گەشتیارانمان لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە بۆ 15 رۆژ درێژکردووەتەوە.

 

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "بڕیارمان دا قەدەخەی هاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق 15 رۆژی دیکە درێژبکەینەوە، هاوکات گەشتکردنی هاووڵاتییانی عێراق بۆ ئێران بۆ 15 رۆژ قەدەخەکرا".

 

ئەم هەنگاوەی عێراق لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هەشت کەس بەهۆی ڤایرۆرسی کۆرۆنا لە ئێران مردوون و 43 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی ئەو ڤایرۆرسە بوون.

 

بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆرۆنا لە ئێران وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، ئەمرینیا، کوەیت و ئوردنی ناچارکرد سنوور و دەروازە و فڕۆکەخانەکانیان بەڕووی ئێران دابخەن.

 

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە بە ناوی زانستی کۆڤید-19 دەناسرێتەوە، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 619 کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەش کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە 79 هەزار و 360 کەس، هاوکات 24 هەزار و 963کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە. زۆرینەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە چینن.





ئەم هەواڵە 7030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad