English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هەرێم:شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات
2020-02-24 [08:33 AM]

ZNA-هەولێر



سەنتەرى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک دەکەوێتە سەر ناوەڕاستى عێراق ,کاریگەریەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانمان .

کەشناسی راگەیاند،ئەم شەو باران بارین لە کاتەکانى شەودرەنگدا لە بەشێک لە ناوچەکانمان دەست پێ دەکات و ئاستى باران بارینەکە لەسەر بەشەکانى  باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت بەتایبەتى بەشێک لە (ئیدارەى گەرمیان وە بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى) لە کاتى زیاد بوون و بەهێز بوونى  کاریگەرى ئەم  شەپۆڵە پێشبینى دەکرێت ئاستى باران بۆ بارانى بە لێزمە بگۆردرێت لە ناوچەکانى ئاماژە پێکراو.

هەروەها ئاماژە بەوەشکرد کە ئەگەرى دروست بوونى هەورە تریشقەش هەیە لە کاتى بارانى بە لێزمە لە درەنگانى شەوى سێ شەممە دا کاریگەرى لە سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم  کۆتاى دێت بەلام لەسەر ناوچەکانى ترى هەرێم لە کاتێکى زووتر کۆتاى دێت.





ئەم هەواڵە 3265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad