English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵی کردنەوەی ھێڵی ئاسمانی نێوان ھەولێر و وارشۆ دەدرێت
2020-02-24 [12:37 PM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا كۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ھێڵی ئاسمانی پۆلۆنیا ( LOT ) بۆ گفتوگۆ دەربارەی بەستنەوەی وارشۆ و ھەولێر بە ھێڵی ئاسمانی ئەنجام دا و هەروەها بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و كارگۆی نێوان ئەو دوو فڕۆكەخانانە ببەسترێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێش ئەو کۆبونەوەیەش، نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم بەیارمەتی پسپۆرێکەوە، ڕاپۆرتێكی تێرو تەسەڵی دەربارەی جموجۆڵی فرۆكەكان و ھێڵە ئاسمانیەكان لە فرۆكەخانەی نێودەولەتی ھەولێر لەگەڵ وڵاتانی بیانی ئامادەکرد و گرینگی و پێویستی كردنەوەی ئەو جۆرە ھێڵە نێوان ھەولێر و وارشۆ و سوودەکانی بۆ بوژانەوەی ھەماھەنگی و پەیوەندیەكانی ئابووری و سیاسی و زانستی نێوان ئەو دوو پایتەختە خستەروو.

بەرپرسانی ھێڵی ئاسمانی پۆلۆنیا کە لە ستێفان مالچێڤسکی( Stefan Malczewski) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن، ڕۆبەرت لودێرە (Robert Ludera ) بەڕێوەبەری بەشی فراوانکردنەوەی ھێڵەکان، کامیل گالیچکی        (Kamil Galicki ) پسپۆری بەشی پلاندانان پێکهاتبوو، پاش  گفتوگۆیەکی زۆر و لەسەر بنەمای ڕاپۆڕتەكەو ئەو داتایانەی  نوێنەرایەتی خستیە ژێردەستیان ، ھاوڕابوون كە پێشنیارەكە جێگای بایەخەو و بە زووترین كات دەستبەكار دەكەن لەسەری و تاوتوێی دەکەن لەگەڵ کەسانی خاوەن بڕیار .





ئەم هەواڵە 2155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad