English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڵگەفیلمێک لەبارەی ئێلڤێس پریسلی بڵاودەکرێتەوە
2020-02-24 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای Trafalgar Releasing رایگەیاند، بەڵگەفیلمی "Elvis: That is the Way It Is" بڵاودەکاتەوە کە باس لە ژیانی گۆرانیبێژی ئەمریکی، ئێلڤیس پریسلی دەکات.

 

بەشێکی دیمەنەکانی ئەوم بەرهەمە لە هوتێلی ئینتەرناشیۆناڵ لە لاس فیگاس وێنەگیراوە کە دووبارە وێنەگرتنەوەی گۆرانییەکانی ئەو گۆرانیبێژە بووە، لەوانە "Love Me Tender"، "Sweet Caroline"، "Heartbreak Hotel" و "Suspicious Minds".

 

ئەم بەرهەمە سەرەتا لە چەند وڵاتێک بڵاودەکرێتەوە، لەوانە ئێرلەندا، نەمسا، ئەڵمانیا، سوێد، دەنیمارک، فنلەندا و ئۆسترالیا، دواتریش لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.

 

لەم بەرهەمەدا ئیلڤیس پریسلی، جێمس بیرتۆن، گلین د.هاردین و چارلی هۆدج لەم بەرهەمەدا دەردکەون.

 

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، زنجیرەیەکی ئەنیمەیشن لەبارەی ئەو گۆرانیبێژە رۆکە بەرهەم دێنێت و تیشک دەخاتە سەر بەشێکی ژیانی ئەو گۆرانیبێژە.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad