English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌
2020-02-25 [06:38 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان  كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی عێراق و ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم لە كۆنفرانسی میونشن و پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/25 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

 تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی تر ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

 پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 2284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad