English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دووهەمین هاوەردەکاری کالای ئێرانە
2020-02-25 [12:03 PM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران دەڵێت: عێراق لە نێو هاوردەکاران لە ئێرانەوە لە رێزبەندیی دووهەم دایە.

مەھدی میرئەشرەفی،  بەرێوەبەری گشتیی گومرگی ئێران رایگەیاند، ھەناردەی كاڵا و بەرھەم لە ئێران لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 125 ملیۆن و 200 ھەزار تۆن ، بەبەھایەك دەگاتە 38 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و عێراق لە ریزبەندی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای ئێرانی دووەمین وڵاتە.

میرئەشرەفی  هەروەها دەڵێت، ھەناردە لە ئێران لەم ماوەیەدا بەڕێژەی سەدا 17.6 گەشەی کردووە ، بەڵام لەھەمان ماوەدا تەرازووی بازرگانی كورتھێنانێكی  بەبڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار تۆماركردووە .

بەرێوەبەری گشتیی گومرگی ئێران هەروەها گوتی: چین ، عێراق، توركیا، ئیمارات و ئەفغانستان لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە کاڵای ئێرانی ھاوردە دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad