English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 تابلێتە نوێیەکەی Huawei پشتگیری لە نەوەی ٥G دەکات
2020-02-25 [12:36 PM]

ZNA-هه‌ولێر


(Huawei MatePad Pro) جۆرە تابلێتێکی نوێیە کە خاوەن پڕۆسێسەری (Kirin ٩٩٠ ٥G) و (٧) نانۆمەترییە  بەمەش بۆ یەکەمجار پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی (٥G) دەکات ھەروەھا پشتگیری لە بارگاویکردنەوە دەکات بە شێوەیەک کە بە وایەر بە توانای (٤٠) وات و بە بێ وایەر بە توانای (٢٧) وات بارگاوی دەبێتەوە ھەروەھا جۆرە نوێیەکەی تابلێتی(Huawei MatePad Pro) بووە یەکەمین تابلێت کە پشتگیری لە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی دیکە بکات بە شێوەی بێوایەر ھاوشێوەی مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ ھەروەھا تابلێتەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی (١٠.٨) ئینج و بە ڕوونی (٢,٥٦٠) بە (١,٦٠٠) پێکسڵ و ڕووناکی (٢٨٠ppi) چوارچێوەکانی ڕوونماکەی کەمتر کراونەتەوە و ئێستا ڕوونماکەی ڕێژەی (٩٠%) لاشەی ئامێرەکە پێکدەھێنێت ھەروەھا خاوەن ڕامی (٦) و (٨) گێگابایت و بیرگەی (١٢٨) و (٢٥٦) و (٥١٢) گێگابایت دەبێتھەروەھا وا بریارە لە مانگی (٦) ئەمساڵدا بە جۆرەکانی (Wi-Fi) و سیمکارت بەردەست دەکرێت.





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad