English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆکلیپێکی دوا لیپا بینەرێکی زۆری هەیە
2020-02-25 [12:20 PM]

هەولێر – ZNA


ڤیدیۆکلیپی Physicalـی خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی دوا لیپا، 30 ملیۆن بینەری تێپەڕکرد.

 

ئەم بەرهەمە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکرایەوە، پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.

 

ئەم بەرهەمە لە بارسێلۆنا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و لوپ سیرانۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە دوا لیپا، دوو کۆنسێرتی دیکە بۆ گەشتە هونەرییەکەی زیاد کرد.

 

گەشتە هونەرییەکەی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 24 ساڵە، بەناوی "Future Nostalgia tour"یە و بڕیاربوو لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستپێدەکات.

 

ئەو گۆرنیبێژە کۆنسێرتێکی دیکەی لە 29 نیسانی ئەمساڵ لە لێڤەرپول زیادکردووە و کۆنسێرتەکەی دووەمیشی لە 30 هەمان مانگ لە نۆتینگهام زیادکردووە و کۆی کۆنسێرتەکان دەبێتە 12 کۆنسێرت.

 

بەم دواییە دوا لیپا لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی چالاکییەکانی Sanremo Music Festival بەشداربوو و گۆرانییەکی بەناوی "Don't Start Now" پێشکەشکرد.

 





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad