English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێکی ترسناک سێ هێندەی بودجەکەی داهات بەدەست دێنێت
2020-02-25 [01:11 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی ترسناک Fantasy Island لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ هێندەی بودجەی بەرهەمهێنانی داهات لە سینەماکاندا بەدەستدێنێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 14 ئەم مانگەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت، داهاتی گەیشتە 24 ملیۆن و 961 هەزار دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا بودجەی بەرهەمهێنانی حەوت ملیۆن دۆلار بووە.

 

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سۆنییە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 50 خولەکە و هەریەک لە ماگی کیۆ، پۆرتیا دۆبلیدای، مایکل بینیا و مایکل رۆکەر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرن.

 

فیلمەکە باس لە کەسێک دەکات بەناوی روارکی پڕ لە نهێنی کە توانی ئەوەی هەیە خەونی میوانەکانی لە پارکێکدا بهێنێتە دی، بەڵام دواتر چەن گرێیەکی دەخاتە پێشیان و پێویستە میوانەکانی گرێیەکان بکەنەوە و ژیانیان لە مردن رزگار بکەن.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad