English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرۆس : گواردیۆلام خۆش دەوێت 
2020-02-25 [01:40 AM]

ZNA- ھەولێر



تۆنی کرۆس ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت ، زۆر شت لە گواردیۆلا فێربووم و ھەرگیز رێنماییەکانی لە بیر ناکەم. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا کرۆس رایگەیاند : ئەگەر پرسیار لە یاریزانانی بایەرن میونشن بکەیت کێ باشترین راھێنەرە ، پێت دەڵێن کە گواردیۆلا باشترین راھێنەرە کاریان لەگەڵ کردبێت. 

کرۆس گووتیشی : لەگەڵ گواردیۆلا یەک ساڵ کارم کردووە و تا ئێستاش خۆشم دەوێت . 

کرۆس راشیگەیاند : بەردەوام پەیوەندیم لەگەڵ گواردیۆلا ھەیە و ھەرگیز ئەو شتانە لەبیر ناکەم کە لێی فێربووم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad