ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەک بڵاوی کردەوە ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە لە نەجەف بەهۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، رەوانەی ئێران کرایەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە تەلەبە ئێرانییە دوای رێککەوتن لەگەڵ قونسولی ئێران ئەم تەڵەبەیان ناردووەتەوە ئێران.
بەرپرسانی عێراقی ئەم نەخۆشەیان بە ئامبولانسێک بۆ ئێران گواستووەتەوە.
ئەم تەلەبە ئێرانییە وەک یەکەم کەس ناسراوە کە لە عێراق به ڤایرۆسی کرۆنا گیرۆدە بووبێ.
ئەم هەواڵە 3049جار خوێندراوەتەوە |