English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و دوو یاری تر له‌ چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن
2020-02-26 [08:19 AM]

ZNA - ھەولێر


 

ئه‌مشه‌و دوو یاری تری ئاگرین له‌ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاریی چونی قۆناغی 16ی ئەو پاڵەوانێتیە به‌ڕێوه‌ده‌چن.

 

یاریه‌كان له‌ كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن،

له‌ یه‌كه‌م یاریدا یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی زامدار، دوای له‌ده‌ست دانی پێشه‌نگی خول له‌ سه‌نتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچسته‌ر سیتی ده‌كات، ئه‌مشه‌و زێدان پێویسته‌ هانده‌رانی ئاشتبكاته‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامێكی باش بچێته‌ یاریگای ئیتیحاد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یاری كلاسیكۆی هه‌یه‌.

هه‌رچی یانه‌ی مانسیتی و گۆاردیۆلایه‌، هیچیان له‌ده‌ست نه‌ماوه و بێهیوان له‌ خولی ئینگلیزی بۆیه‌ ئه‌مشه‌و جه‌نگی مان و نه‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ نه‌بن له‌ نازناو.

 

له‌ یاری دووه‌مدا، له‌ یاریگای گرۆپامای وولاتی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی لیۆن میوانداری یۆڤانتۆس ده‌كات به‌ سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ.

یۆڤی هه‌موو هه‌ولێكی ‌خراوه‌ته‌ گه‌ڕ‌ بۆ ئه‌م نازناوه‌، بۆیه‌ ئه‌مشه‌و ده‌یه‌وێت به‌ باشترین ئه‌نجام بگه‌رێته‌وه‌ ئیتاڵیا و به‌ئاسانی بگاته‌ قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad