English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ڤیزا بە هاووڵاتییانی حەوت وڵات نادات
2020-02-26 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزیری دەرەوە، محەمەد عەلی حەکیم داوای لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە چین، ئێران، تایلاند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سینگاپور کردووە کە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە رابگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە داوا کراوە راگرتنی ڤیزا ئەو عێراقییانە ناگرێتەوە کە لەو وڵاتانەدان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، هەروەها ئەو کەسانەش ناگرێتەوە کە لە نێردە دیپلۆماتەکان و شاندە فەرمییەکانی ئەو وڵاتانە کار دەکەن، بەڵام بەو مەرجەی لە کاتی سەردانکردنیان بۆ عێراق پابەندی رێوشوێنەکانی وەزارەتی تەندروستی بن کە بەئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.

ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە کە ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانن بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق.

دوێنی سێشەممە شانەی قەیرانەکان تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی، جەعفەر سادق عەللاوی بڕیاریدا ئیتر رێگە بە هاووڵاتییانی هەریەک لە ئێران، چین، تایلاند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سینگاپور نەدرێت سەردانی عێراق بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک و حاڵەتێکی دیکەش لە نەجەف تۆمارکراوە.





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad