ZNA - هەولێر
هێزه ئهمنییهكانی عێراق، لە بەغدا سێ گەنجی دیکەی خۆپیشاندەرییان کوشت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هێزه ئهمنییهكانی عێراق له نێوان تونێل و گۆڕەپانی خەڵانی نزیک مەیدانی تەحریر، تەقەی راستەوخۆیان لە گەنجانی خۆپیشاندەر کردووە و سێ خۆپیشاندەریان کوشتووە و ٣٥ خۆپێشاندەری دیکەشیان بریندارکردووە. لە تێکەڵچوونی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانێشدا ١٩ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
خۆپیشاندەران هەروەها دەستنیشانکردنی محەمەد عەلاوی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت رەتدەکەنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە |