English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. له‌ ئه‌مڕۆوه‌ نێرگه‌له‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2020-02-27 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر ئه‌مڕۆ نێرگه‌له‌ كێشان له‌ كافتریاكان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: هه‌رشوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون هه‌ر ئه‌مڕۆ نێرگه‌له‌ كێشان له‌ كافتریاكان قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.

 

وتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ هیچ كافتریایه‌ك داناخرێت، به‌ڵكو ته‌نها رێگه‌ نادرێت نێرگه‌له‌ی تێدا پێشكه‌ش بكرێت، كافتریاكان ده‌توانن چا، قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌كان و شه‌ربه‌ت و ئاومیوه‌ به‌ میوانه‌كانیان بفرۆشن.

 

وتیشی: جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ر‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی ته‌ندورستی هاوڵاتیان و پارێزگاری كردنه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و نێرگه‌له‌ پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كانی بكات، خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad