English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە فێستیڤاڵی بەرلین بەڵگەفیلمێک لەبارەی هێلاری کلینتۆن نمایشکرا
2020-02-26 [11:21 AM]

هەولێر – ZNA


بە ئامادەبوونی هێلاری کلینتۆن، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری پێشوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، بەڵگەفلمێک لەبارەی ئەو خانمە لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین نمایشکرا.

 

فیلمەکە لە چوار بەش پێکهاتووە و بەناوی Hillaryیە و نانێت بۆرستاین کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، تێیدا ژیانی هێلاری کلینتۆن تەمن 77 ساڵ دەخاتەڕوو.

 

بڕیارە ئەم بەرهەمە لە 6 مارسی داهاتوو لە کەناڵی هۆلۆ پەخشبکرێت، تێیدا تیشک دەخاتە سەر ژیانی سیاسی ئەو کەسایەتییە سیاسییە کە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بووە و دواتر پۆستی وەزیری دەرەوەی وەرگرتووە، دواجار لە رکابەری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ خەونی گەورەی نەهاتە دی کە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

 

هێلاری کلینتۆن بۆ فیلمەکە 15 کاتژمێر چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە، تێیدا باس لە ژیانی سیاسی خۆی و ژیانی تایبەتی خۆی دەکات، لەوانە خیانەتی بیل کلینتۆنی لێی.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad