English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و خۆراكانه‌ى بەرگرى لەش دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا بەهێز دەکەن
2020-02-27 [10:02 AM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشكانى پسپۆڕ دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان ژماره‌یه‌ك خۆراك دیارى ده‌كه‌ن كه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن و دوورمان ده‌خه‌وه‌ له‌ توشبون به‌ په‌تاوه‌رزییه‌كان به‌ تایبه‌تى ڤایرۆسى كۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌و خواردنانه‌ى كه‌ كاریگه‌رى ته‌واویان هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنى سیستمى به‌رگرى جه‌سته‌ و ته‌ندروستى مرۆڤ جێگیر ده‌كه‌ن. 

- زەنجەفیل و سیر، تواناى به‌گرى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن، دژی هەوکردن و پەتا وه‌رزییه‌كان، هەروەها دژە ئۆکسیدیکی باشیان تێدایە.

- گۆیژى ڕه‌ش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدبوونی هەیە و یارمەتی لەش ئەدات کە بەرگریەکی بەهێزی هەبێت بەتایبەت لە سیستەمی کۆئەندامی هەناسەدا.

- شوکلاتەی ڕەش، پێکهاتەکەی جۆرێک لە دژە ئۆکسیدی تێدایە كه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كات، بەپاراستنی خانەکانی جەستە لە کۆمەڵێک ئەتۆمی ناجێگیر لە لەشدا کە هۆکارێکن بۆ نەخۆشکەوتن و تێکشانی خانەكان.

- زەردەچەوە، له‌ پێكهاته‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا، کیمیایی قاوەی زەردباو هه‌یه‌، دژی هەو کردن و بەهێز کردنی بەرگری جەستە و وەک دەرمانی جێگرەوەش بەکار دەهێنرێت.

- ماسى، به‌تایبه‌تى جۆره‌كانى توونە و سەلەمون، به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندبونیان به‌ ئۆمیگا 3 كه‌ دژى هه‌وكردنن و كاریگه‌رى باشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌.

- بروکلی، ڕۆڵى گرنگى هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنى سیستمى به‌رگرى له‌ش، هاوكات، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤایتامین C.

- سپێناخ، یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکی و دژەئۆکسیدەکان کە یارمەتیدەرن لە باشترکردنی سیستەمی بەرگریمان.

هاوكات، خواردنه‌وه‌ى چای سەوز و خواردنى پەتاتەش گرنگن و به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 6385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad