English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر: زۆری بەنزین وای کردوە نرخی دابەزێت
2020-02-29 [03:19 AM]

ZNA - هەولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، به‌نزینی پێویست به‌ زیاده‌وه‌ به‌رده‌سته،‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ نرخ داببه‌زێت.

ئاری كاكه‌شین، رایگەیاند، حكوومه‌ت هه‌رێم به‌ جۆرێك كۆنترۆڵی بازاڕی به‌نزینی كردووه‌ كه‌ نرخ دابه‌زێت، نه‌ك گران ببێت، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش ڕووی دا، باشترین به‌ڵگه‌ بوو كه‌ هیچ كات به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كان كه‌م نه‌بووه‌.

وتیشی، شاری هه‌ولێر ڕۆژانه‌ پێویستی به‌ سێ ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار لیتری له‌ ناوخۆی عێراق دابین ده‌كه‌ین و برێكی كه‌میشی له‌ ئێران و توركیا دێت، بۆیه‌ به‌نزین ئێستا زیاد له‌ ئاستی خواست له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ نرخ دابه‌زێت.

ئەوەشی خستەروو، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی به‌نزینی پێویست و لێژنه‌كانی قایمقامیه‌ت وایان كردووه‌ كه‌ هیچ كاتێك نرخ به‌رز نه‌بێته‌وه.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad