English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-02-29 [04:39 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیاران و ھەڵسەنگێنەرانی یارییەکان دەکەینەوە، پێویستە پێش یارییەکان پشکنینی ورد لە ھێلکاری یاریگە و تۆڕی گۆڵەکان و ئاڵای سووچەکان و کێشی تۆپ و پێداویستی یاریزانان لە ژمارە سەر درێس و ناسنامە و باجەکانی نێو یاریگەدا بکەن.

٢- بڕیاردرا بۆ لێژنەی ناوبژیوانان لە تەواوی یارییەکانی داھاتوودا، بە ھیچ شێوەیەک ناوبژیوانان بە (سڕڕەکاری) دانانرێت، بەڵکو باشترین ستافی ناوبژیوانان بۆ یارییەکان دادەنرێت، ئەمەیش لەبەر ھەستیاری یارییەکانی خولی نایابی کوردستان.

٣- ھیچ یاریزانێک بۆی نییە یاری بکات، ئەگەر ناسنامەی ڕەسەن (اێلی) نەبێت، سەرپەرشتیارانی یاری و ناوبژیوانان بەرپرسیارن لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە.

٤- داوا لە نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی تیپی فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەین، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٣/٧ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ کاری پێویست.

٥- ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکان ھەرکاتێک بە فەرمی ئاگادار کراینەوە پابەندی تەواوی رێنماییەکانی ھەردوو وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە نەخۆشی (کۆڕۆنا) دەبین، لەگەڵ ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەرێمەکەمان و عێراق و جیھان، خوازیارین ھەموو لایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بین.

٦- یارییەکانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

یارییەکانی رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٣/٥

سۆران × برایەتی
دەربەندیخان × شێروانە
ھەندرێن × پێشمەرگەی ھەولێر

یارییەکانی رۆژی ھەینی ٢٠٢٠/٣/٦

ھەولێر × زاخۆ
زێرەڤانی × دھۆک
سیروانی نوێ × پێشمەرگەی سلێمانی

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad