English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگرت
2020-02-29 [08:12 AM]

ZNA- هەولێر


تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق راگرت و هاتووچۆی سنووری خابووریشی بە شێوەیەکی کاتی وەستاند.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی تورکیا دوای وەستاندنی گەشتەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور و ئیتاڵیا، بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێرا‌قیش بووەستێنێت. 

 

هەروەها هاتووچۆی هاووڵاتیانیشی لە دەروازەی سنووریی خابوور بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاندن.

 

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە تورکیا ئەم هەنگاوەی ناوە و تاوەکو ئێستاش هیچ تووشبووییەک بە کۆرۆنا لە تورکیادا تۆمارنەکراوە.

 

هەروەها هێڵی ئاسمانیی تورکی رایگەیاند: "بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق؛ بۆ شارەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف، سلێمانی و هەولێر بە شێوەی دوولایەنە هەڵوەشێنراونەتەوە". 





ئەم هەواڵە 2071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad